بەپێی ئەنجامی بەرایی نافەرمی، كە لەناو بنكەكانی دەنگدان لە كەركوك و بەشێكی دیكەی ناوچە كوردستانییەكانەوە بڵاوكراونەتەوە، ئاستی دەنگدان بەراورد بە كاتی نیوەڕۆ زیادی كردووە و زیاتر لە 50%ی كۆی گشتی تێپەڕاندووە.
بەپێی زانیارییەكان، لە كەركوك ڕێژەی دەنگدان لە نزیكەی 65% بووە و لە داقوق 75% و لە پارێزگای دیالە 40% و لە نەینەوا 55% بووە.
بەپێی ئەنجامە نافەرمییەكان، لە كەركوك:
بنكەی حەسار/ یەكێتی 993 دەنگ و پارتی 271 دەنگ و نەوەی نوێ 210 دەنگ.
بنكەیەكی دوبز/ یەكێتی 947 دەنگ و پارتی 265 دەنگ و نەوەی نوێ 220 دەنگ.
بنكەی سەرگرمە/ یەكێتی 885 دەنگ و پارتی 126 دەنگ و نەوەی نوێ 177 دەنگ.
بنكەی 11ی ئازار (لەكۆی 3531 دەنگ)/ یەكێتی 1277 دەنگ و پارتی 343 دەنگ و نەوەی نوێ 264 دەنگ.
بنكەی گەرمیان لە شۆرجە/ یەكێتی 165 دەنگ و پارتی 48 دەنگ و نەوەی نوێ 41 دەنگ، سۆسیالیست 2 دەنگ، كۆمەڵ و یەكگرتوو 9 دەنگ.
بڵێسە لە خاڵخاڵان/ یەكێتی 209 دەنگ و پارتی 12 دەنگ و نەوەی نوێ 88 دەنگ.
خوێندنگەی یادگار (لەكۆی 1680 دەنگ)/ یەكێتی 1100 دەنگی هێناوە.
یەنگیجە- خوێندنگەی شێخ ڕەزا (لە كۆی 1806 دەنگ)/ یەكێتی 1310 دەنگی هێناوە.
قەرەهەنجیر- بنكەی سەركانی/ یەكێتی 171 دەنگ و پارتی 36 دەنگ و نەوەی نوێ 54 دەنگ.
وێستگەی تیجارە/ یەكێتی 150 دەنگ و پارتی 47 دەنگ و نەوەی نوێ 22 دەنگ.
لە بنکەی ئیمام قاسم/ یەکێتی ٨٨٠ دەنگ، پارتی ١٨٨ دەنگ، نەوەی نوێ ٨٥ دەنگ.
ئەم ئەنجامانە نافەرمین و بەپێی جیاكردنەوەی دەنگەكان گۆڕانكارییان بەسەردادێت و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاندووە، سبەینێ سێ شەممە ئەنجامی بەرایی بە فەرمی بڵاودەكەنەوە.