بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكەن و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژانی ھەینی و شەممەی داھاتوو 22 و 23 شەپۆلێکی بارانبارینی زستانە لە دەریای ناوەڕاستەوە ناوچەکانمان ئەگرێتەوە و سەرەتاش بەشێوەیەکی لاواز.
ڕاشیگەیاند، ڕۆژی شەممە کاریگەری زیاد دەکات بەشێوەی بارانی بەردەوام و باش لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و لەناوچە نزمەکان و سەنتەری پارێزگاکان بارانی پچڕ پچڕ و مامناوەند ئەبێت.
ئەو شارەزایەی كەشناسی پێشبینی ئەوەشی كرد، “لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارین ئەبێت”.