بەشە ئاردی هاووڵاتیان “نانێكی زۆر باشی” لێ دەكرێت



بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی خۆراكی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان لە كوالێتی بەشە ئاردی مانگانەی بەشەخۆراك و دەڵێت: “نانێكی زۆر باشیی لێ‌ دەكرێت”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی خۆراكی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ ٢٠٢٣/١٢/١٨ لەپاش دابەشکردنی بەشە گەنمی 9، بەڕێوەبەرایەتی دروستکراوی دانە وێڵەی هەولێر هەڵسان بەدروستکردنی نان لەو ئاردەی بەسەر هاووڵاتیان دابەشدەکرێت.

ڕاشیەیاندووە، لە کارگەی ئارد هەویر لە ئاردەكە دروستكرا و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر یاخود یەك کاتژمێر دانرا و نانێکی زۆر باشی لێ دروست کرا.

جەختیشی كردۆتەوە، پڕۆسەكە بەئامادەبونی فەرمانبەری چاودێری بازرگانی و هونەری و تاقیگە ئەنجام دراوە .

نرخی دۆلار دووبارە بەرزبووەوە
پێت نرخی دۆلار دووبارە بەرزبووەوە
پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كۆتایی هات
دوات پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كۆتایی هات
پەیوەنیدر