كەمێك لەمەوبەر و لە كاتژمێر 6ی ئێوارە پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كۆتایی هات و ئامێرەكانی دەنگدان بەشێوەیەكی خۆكرد داخران.
بەپێی بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە كاتژمێر 6ی ئێوارە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانی دەنگدان بەشێوەی خۆكرد داخران و ڕاپۆرتی كۆتاییان بۆ دەنگدان ڕاكێشا و كۆتایی بە دەنگدان هات.
ئەمڕۆ دوو شەممە لە كاتژمێر 7ی بەیانی پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بە ناوچە كوردستانییەكانیشەوە دەستی پێكرد.
پێشتر جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاند، ئامێرەکانی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە دادەخرێن، پاشان پرۆسەی ناردنی ئەنجامەکان بۆ نووسینگەی نیشتمانی كۆمسیۆن لە بەغدا دەست دەکات بە ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان.
ئاشكراشی كرد، سبەی سێ شەممە 19ی کانوونی یەکەم ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنرێت.