بەرپرسی ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ ڕایدەگەیەنێت، لە موسڵ حەشدی شەعبی لەچەند شوێنێک تەعەدایان لە کادیرانی ئێمە کردووە و چوار کەسیان دەستگیر کردبوو، بەڵام دواتر هەوڵماندا و ئازادکران.
مەناف حەسەن، بەرپرسی ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، لە پارێزگای موسڵ پرۆسەی دەنگدان بەردەوامە و لە ناو موسڵ ڕێژەی بەشداریکردنی خەڵک ٢٣% بوو و لە دەرەوە لە ناوچە کوردستانییەکان زیاتر لە٣٠% بووە.
ڕاشیگەیاندووە، حەشدی شەعبی تەعەدا لە کادیرانی ئێمە دەکات و لە زۆر شوێن ڕێگری لێیان دەکرد و چوار کادیریشی دەستگیر کردبوو، دواتر توانیمان ئازادیان بکەین.
وتیشی: پێویستە خەڵکی ئێمە بەشێوەیەکی فراوانتر بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بکەن بۆ ئەوەی بتوانن پێگەی کورد بەھێز بکەن و کۆتایی بە تەعەداکردن لە کورد بێت لە موسڵ، بۆیە ھیوادارین لەو ماوەیەی ماوە خەڵک بچێت دەنگی خۆی بدات.