سەرەڕای بڕیارەكانی بانكی ناوەندی و دابەزینی دۆلار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخەكەی بەرزبووەوە.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە و ئێستا 100 دۆلار بە 154 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ڕاشیگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بەهاكەی تاوەكو 153 هەزار دینار دابەزینی تۆماركردبوو.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە بانكی ناوەندی ئاشكرای كردووە، لە كۆبوونەوەی پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق و یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریكا و وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتە ڕێككەوتن كراوە لەسەر پێدانی بڕێكی زۆری دۆلار لە ساڵی نوێدا.