لە كەركوك هاووڵاتیان دەستیان بە خۆپیشاندان كرد و ڕایانگەیاند، كە لە مافی دەنگدان بێبەش كراون، هاوكات، سه‌رۆكی لیستی (هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه) دەڵێت: “ده‌یان هه‌زار كورد له كه‌ركوك به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارته‌كانیان سوتاوه له مافی ده‌نگدان بێبه‌شكراون”.
بەسەدان دەنگدەری شاری کەرکوک لە بەردەم نوسینگەی کەرکوکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
خۆپیشاندەران سەرجەم پێکهاتەکانی تێدابوو، کە بەهۆی گرفتی تەکنیکییەوە نەیاندەتوانی دەنگ بدەن، داوایان لەبەرپرسانی کۆمسیۆن کرد کێشەکەیان چارەسەر بکات، بەڵام کۆمسیۆن وەڵامی بۆ داواکارییەکەیان نەبوو.
لای خۆشیەوە، ڕێبوار ته‌ها، سه‌رۆكی لیستی (هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه) ڕایگه‌یاند، ده‌یان هه‌زار ده‌نگده‌ری كورد له مافی ده‌نگدان بێبه‌شكراون و ئه‌مڕۆ نه‌یانهێشتووه ده‌نگ بده‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێیان وتراوه كارته‌كانتان سووتاون.