سیسی بۆ جاری سێیەم بووەوە بە سەرۆكی میسر



دەستەی نیشتمانی هەڵبژاردنەکانی میسر دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆكی ئێستای وڵاتی بۆ خولێكی دیكەی سەرۆكایەتی ڕاگەیاند.

دەستەی نیشتمانی هەڵبژاردنەکانی میسر لە ڕاگەیەنراوێكدا سەرکەوتنی عەبدولفەتاح سیسی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا بۆ جاری سێیەم ڕاگەیاند

دەستەی نیشتمانی هەڵبژاردنەکانی میسر ئاماژەی بەوەشكردووە، عەبدولفەتاح سیسی ڕێژەی 89.6%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و بەوەش بۆ خوولێكی دیكە دەبێتەوە بە سەرۆكی وڵات.

ئاشكراشی كردووە، ڕێژەی بەشداری هاووڵاتیان لە پڕۆسەی دەنگدان 66.8% بووە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، سیسی توانیویەتی 39 ملیۆن و 702 هەزار و 451 دەنگ بەدەست بهێنێت لە كۆی دەنگە ڕاستەكانی بەشداربووی هەڵبژاردن.

لە بنكەیەكی دەنگدان بوو بە تەقە
پێت لە بنكەیەكی دەنگدان بوو بە تەقە
تەیف سامی بۆ بودجە دواهەڵوێستی ڕاگەیاند
دوات تەیف سامی بۆ بودجە دواهەڵوێستی ڕاگەیاند
پەیوەنیدر