بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە



بافڵ جەلال تاڵەبانی، پەیامێکی ئاڕاستەی هاووڵاتییان کرد و داوایکرد دەنگ بدەن بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر.

‏‎ئەمڕۆ دووشەممە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و بۆ هاووڵاتییان ڕایگەیاند، داواکارم ڕوو لە سندووقەکانی دەنگدان بکەن و بەشداریی بەرفراوانتان هەبێت، مافی دیموکراسیی خۆتان پەیڕەو بکەن و دەنگ بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر بدەن.

‏‎ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگە و دەنگ بدەن، شانازییەکی تر بۆ مێژووە درەوشاوەکەتان تۆمار بکەن و ڕۆڵەکانی داهاتوو پێویستیان بە دەنگی ئێوەیە، دڵنیاشم لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییە نەتەوەیی، ئەخلاقی و مێژووییەدا دەبن.

ئەوەشی خستەڕوو، دەزانم خاڵەکانی پشکنین و وێستگەکانی دەنگدان قەرەباڵغن، بەڵام تکایە پشوودرێژبن، بە ئارامییەوە مامەڵە بکەن و وەک هەمیشە دڵسۆزی و خۆڕاگریی خۆتان بسەلمێنن.

 

كۆمسیۆن ڕێژەی دەنگدانی بڵاوكردەوە
پێت كۆمسیۆن ڕێژەی دەنگدانی بڵاوكردەوە
هەلی دامەزراندن لەوەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیەندرا
دوات هەلی دامەزراندن لەوەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیەندرا
پەیوەندیدر