وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕەزامەندی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران (١٦٥) پلەی دامەزراندن وەکو پۆلیسی گەشتیاری بە گرێبەست ڕادەگەیەنێت.
لەڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بە دامەزراندنی ١٦٥ کەس وەک پۆلیسی گەشتیاری بەشێوەی گرێبەست کردووە ئاماژە بەوەشکراوە، هەر یەکەیان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت وگوزار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە شوێنە گەشتیارییەکان خزمەت دەکەن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، پلەکان بەم جۆرەی خوارەوە دابەش دەکرێن:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر (٣٠) سی پلە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی (٣٠) سی پلە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری دهۆک (٢٥) بیست و پێنج پلە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە (١٥) پانزە پلە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران (٢٠) بیست پلە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان (١٥) پانزە پلە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین (١٥) پانزە پلە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری زاخۆ (١٥) پانزە پلە.
هاوکات، مەرجەکانی وەرگرتن و پڕکردنەوەی فۆڕم لەڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا بەمشێوەیە خراوەتەڕوو،
پێویستە ئەو کەسەی فۆڕم بەمەبەستی دامەزراندن پڕ دەکاتەوە تەمەن تەمەنی لە ١٨ ساڵ کەمتر نەبێت و لە ٢٧ بیست و حەوت ساڵ زیاتر نەبێت، خوڕەوشت و ڕەفتار و ناوبانگی باش بێت و بە هیچ کام لە تاوانەکانی ئابڕوبەر سزا نەدرابێت.
پێویستە داواکار، بڕوانامەی (ئامادەیی گەشتیاری یان پەیمانگەی گەشتیاری) لە یەکێک لە دامەزراوە باوەڕ پێکراوەکانی هەرێمی کوردستان بەدەست هێنابێت. لە مەرجەکانی باڵا و تەندروستی پێویست بۆ بوون بە پۆلیس دەربچێت. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەولەویەت دەدرێتە کچ و کوڕی شەهیدان و ڕەچاوی هاوسەنگی ڕەگەز بە گوێرەی تایبەتمەندی ئەرکەکە دەکرێت لە کاتی دیمانەکردن بۆ وەرگرتن. هەروەها ئەو هاووڵاتیەی لە پاڵ زمانی کوردی، زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی یان هەردووکیان بزانێت، پێشینە (اولویەت)ی لە وەرگرتن دەبێت.
بۆپڕکەرنەوەی فۆڕمی دامەزراندن کلیک لەم لینکە بکەن: