كارمەندانی وەزارەتێكی هەرێم یەكەم مووچەیان بە كارتی ئەلیكترۆنی وەرگرت



كارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە یەكەم مووچەیان بە سیستمی كارتی ئەلیكترۆنی لەڕێگەی “ئامێری پارەدانی ATM” وەرگرت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، كارمەندان و ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم مووچەی ئەم مانگەیان لەڕێگەی كارتی ئەلیكترۆنییەوە وەرگرتووە، كە سیستمێكی نوێیە و بەپێی “هەژماری من” خراوەتەكار.

لە ماوەی ڕابردوودا، مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم سیستمی “هەژماری من”ی بۆ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم ڕاگەیاند، كە تیایدا سەرجەم مووچەخۆران هەژماری تایبەتی بانكیی خۆیان بۆدەكرێتەوە و مووچەكانیان لەڕێگەی كارتی ئەلیكترۆنیی ئامێرەكانی “پارەدانی ئەلیكترۆنییەوە” وەردەگرن، كە تا ئێستا 5 بانك دەستیان بە كردنەوەی هەژمارەكان كردووە.

ئەفسەرێكی پێشمەرگە ڕایگەیاند، وەكو كارمەندان و ئەفسەرانی ژمێریاری سەربازی بۆ یەكەم مانگ كارتەكانیان وەرگرتۆتەوە و مووچەكانیان بەو سیستمە وەرگرتووە، كە سەرۆكی حكومەت ڕایگەیاندووە بەناوی “هەژماری من”.

ئەفسەرێكی دیگەش ڕایگەیاندووە، بەردەوام و 24 كاتژمێر ئامێری “ATM” كراوەیە و دەتوانیت مووچەكەت ڕابكێشیت.

وتیشی، “پڕۆسەكە، پڕۆسەیەكی چاك و سەركەوتووە و بە ئاسانی مووچە وەردەگرین”.

پڕۆژەی #هەژماری_من لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا دەستی پێکرد و لە 841 فەرمانبەری بەشداربوو لە قۆناغی تاقیکاریدا لە ئێستادا گەیشتۆتە زیاد لە 180 هەزار فەرمانبەر و سەدان هاوڵاتییش کارتی بانکییان وەرگرتووەتەوە.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

کوالێتی خۆراک چاودیری دەکرێ و ساختەکاری کەمبۆتەوە
پێت کوالێتی خۆراک چاودیری دەکرێ و ساختەکاری کەمبۆتەوە
پێدانی پارەی پسووڵەی نەخۆشخانەكان بووە بە كارتی ئەلیكترۆنی
دوات پێدانی پارەی پسووڵەی نەخۆشخانەكان بووە بە كارتی ئەلیكترۆنی
پەیوەنیدر