سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ مه‌راسیم و ئاهەنگێکی سەری ساڵ لە ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بەرێوەناچێت.
هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نووسیوویه‌تی، “بۆ رێزگرتن لە قوربانییانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی رۆژی 8 / 12 / 2023، هیچ مه‌راسیم و ئاهەنگێکی سەری ساڵ لە سۆران بەرێوە ناچێت”.
شەوی هەینی 8ی کانوونی یەکەمی 2023 لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە باڵەخانەیەک لە سۆران ژمارەیەک قوتابی و مامۆستا و هاووڵاتی ئاسایی تێیدا نیشتەجێبوون، 14 کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
دوای رووداوەکە لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە هۆکاری رووداوەکە پێکهێنرا.
ئەو باڵەخانەیە زۆرینەی پێکهاتبوون لەو کەسانەی کە خوێندکاری خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بوون لە زانکۆی سۆران.