وەزارەتی تەندروستی عێراق دەستپێكردنی پڕۆسەی پێدانی ئەلیكترۆنی پارەی لە نەخۆشخانەكان و دامەزراوەكانی كەرتی تەندروستی ڕاگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ساڵح حه‌سناوی، وه‌زیری ته‌ندروستی بڕیاری چالاك كردنی سیسته‌می پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی POS له دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌ت و له چوارچێوه‌ی بەرنامەی حكومه‌تدا كرد، بۆ په‌سه‌ندكردنی ستاندارده زانستییه‌كان و ڕێنماییه‌كانی كاركردن.
ڕاشیگەیاندووە، ڕێنماییه‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی، له‌كاتی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی تیمی پێشكه‌وتوو له وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ته‌ندروستییه‌كانی به‌غدا هات.
جەختیشی كردۆتەوە، بڕیارەكە له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2024ه‌وه دهكەوێتە بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
پێشتریش، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایگه‌یاندبوو، “كلینیك و نه‌خۆشخانه به‌ناوبانگه‌كان له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو (2024)دا به سیسته‌می پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی كارده‌كه‌ن”.