توركیا بۆردومانی خاكی هەرێمی دەستپێكردەوە



فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند ناوچەیەكی چیای مەتینا لە سنووری شارۆچكەی ئامێدی بۆردومان دەكەن.

بەپێی وتەی چەند شایەتحاڵێك، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند ناوچەیەكی گوندنشینی لە چیای مەتینا لە سنووری شارۆچكەی ئامێدی بۆردومان كردووە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، دوو جار گوندەكانی سگێرا و گوهەرزی بۆردومان كراون، بەڵام زیانی گیانی لێ‌ نەكەوتۆتەوە.

بەردەوام توركیا بە بیانووی بوونی گەریلاكانی پەكەكە ناوچە سنووری و شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكەن و هەندێك جاریش هێرشەكانیان لەڕێگەی فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوانەوە هاتۆتە ناو شار و شارۆچكەكانی هەرێم.

هاتووچۆی هەڵەبجە هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
پێت هاتووچۆی هەڵەبجە هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
یەكەم شەپۆلی بەفری ئەمساڵ ناو شارەكانی هەرێم دەگرێتەوە
دوات یەكەم شەپۆلی بەفری ئەمساڵ ناو شارەكانی هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەنیدر