نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی ئاگاداری سەرجەم نەخۆشەکانی دەکاتەوە سبەینێ 18/12/2023 پشووی فەرمیە جگە لە بەشی فریاكەوتن.
نەخۆشخانەی هیوا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەشی فریاكەوتن بەپزیشكی ئێشكگر و كارمەندانەوە ۲٤ كاتژمێر لە پێشوازیتاندایە و لەهەر ڕووداوێكی كتووپڕدا دەتوانن سەردان بكەن.
ڕوونیشی كردۆتەوە، تەنها ئەو نەخۆشانەی سەردانی پزیشکی پسپۆڕیان هەیە دەتوانن لە ڕۆژانی دواتر سەردان بکەن.