15 رۆژنامەنووس تیرۆركراون



 

لە مەكسیك كە یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆرترین رووداوی تیرۆركردنی رۆژنامەنووسان روودەدات، ئەمساڵ ١٥ رۆژنامەنووس رووبەڕووی هێرش بوونەتەوە و تیرۆر كراون.

لەلایەن لیژنەی پاراستنی رۆژنامەنووسانی مەكسیكەوە راگەیەندراوێك بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە كە لە ٣٠ ساڵی رابردوودا، لەڕووی رۆژنامەنووسانەوە كوشندەترین ساڵ لە وڵاتدا ئەمساڵ بووە كە ١٥ هاوپیشەیان تیرۆر كراون.

لیژنەكە باسی لەوەیش كردووە كە زۆربەی ئەو رۆژنامەنووسانەی تیرۆر كراون ئەوانەن كە بە پارەیەكی كەم ژیانیان بەسەر بردووە، ئەوانی دیكە وەك رۆژنامەنووسی ئازاد كاریان كردووە.

نوێنەری لیژنەكە، جان-ئەلبێرت هۆستن ئاماژەی بەوە كرد كە حكوومەت كەمتەرخەم بووە لە گرتنەبەری رێوشوێن بەرامبەر ئەو تاوانانەی دەرهەق بە رۆژنامەنووسان دەكرێت و رایگەیاند: ”لۆپێز ئۆبرادۆ، هەم لە كاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا، هەمیش وەك سەرۆك لە مەكسیك لە هەموو كات زیاتر كاری رۆژنامەنووسی بە سیاسیی كردووە”.

ناسراوترین رۆژنامەنووسی مەكسیك، جیرۆ گۆمەز لیڤا لە ١٥ی كانوونی یەكەمدا، لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا، كاتێك لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا بوو، رووبەڕووی هێرشی چەكداری بووەوە، بەڵام خۆشبەختانە رزگاری بوو.

سەرۆكی مەكسیك، ئاندرێس مانوێل ئۆبرادۆر لە میانی كۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەیدا، سەركۆنەی هێرشەكەی سەر جیرۆ گۆمەز لیڤای كرد.

بەپێی داتاكانی رێكخراوی رۆژنامەنووسانی بێ سنوور لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە تا ئێستا، ژمارەی ئەو رۆژنامەنووسانەی لە مەكسیك تیرۆركراون ١٥ كەسی تێپەڕاندووە.

باشترە لە گۆشت.. “سپیرولینا” خۆراکێکی بێهاوتا و دۆستی ژینگە
پێت باشترە لە گۆشت.. “سپیرولینا” خۆراکێکی بێهاوتا و دۆستی ژینگە
هۆشداری دەدرێتە بەنزینخانەكان
دوات هۆشداری دەدرێتە بەنزینخانەكان
پەیوەندیدار