ئەو بەنزینخانانەی لە شاری هەولێر غازی Lpg دەفرۆشن پێویستە سەردانی بەرگری شارستانی شارەكە بكەن.
بەرگری شارستانی هەولێر ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، سەرجەم بەنزینخانەگانی سنووری پارێزگای هەولێر ئەوانەی غازی Lpg دەفرۆشن دەبێت لەماوەی 10 ڕۆژ سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر – بەشی هونەری بكەن.
ئاماژە بە ئەوەش دەكات، بە پێچەوانەوە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو بەنزینخانانە دەگیرێتە بەر و دادەخرێن.
ئەوە لەكاتێكدایە، لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە بەشێك لە شارەكانی هەرێم، چەندین كەس بوونەقوربانی و چەندین زیانی ماڵیش بە هاووڵاتییان گەیشت.