دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی بەردەوامە و سبەینێ نەوت لە سەید سادق و ماوەی مەڵبەندەکانی پێنج و شەش لەناو شاری سلێمانی دابەشدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، سبەی یەک شەممە ۱۷ـ۱۲ـ۲٠۲۳ نەوت لە قەزای سەیدصادق دابەش دەکرێت لەگەڵ ماوەی مەڵبەندەکانی پێنج وشەش لەناوشاری سلێمانی.
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاند، بەهۆی ئەو لێدوانەی کە وترا نەوتی ٥٠ هەزاری لە بەغداوە دێت و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەکرێت، بەشێک لە هاووڵاتییان ئەو نەوتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرناگرن کە بە ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینارە و دەڵێن نەوتی ٥٠ هەزاریمان بۆ دێت، بەڵام رەتیانکردەوە ئەو نەوتە بەسەر هاووڵاتییانی شاری سلێمانی دابەشبکرێت بەڵکو لە دەرەوەی شاری دابەشدەکرێت.