کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رێژەی بەشداریکردن لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق ٦٧ زیاتر لە ٦٧٪ بوە.
ئەمڕۆ شەممە، دەنگدانى تایبەت بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە عێراق ئەنجامدرا کە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس مافى دەنگدانیان هەبوو.
دەنگدانی تایبەت لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستانیش بەڕێوەچوو کە زیاتر لە ٤٨ هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەبوو کە پێشمەرگە و پۆلیس و ئاوارەکان و خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن.
بڕیارە ١٨ى کانوونى یەکەم دەنگدانى گشتى بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى ١٥ پارێزگاى عێراق بکرێت، لە دواى١٨ ساڵیش لە کەرکوک دەنگدان دەکرێت.