سەرۆكی ئۆكراین، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئاماژەی بەوە كرد كە بەهۆی هێرشەكانی رووسیاوە، ژێرخانی وزە زیانی بەركەوتووە و لە زۆر ناوچەدا پچڕانی كارەبا درێژەی هەیە و زۆرترین پچڕانیش لە كیێڤ روو دەدات.
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا باسی لەوە كرد كە لەو هێرشە مووشەكییانەی سوپای رووسیا رۆژی پێشتر كردیە سەر زۆرێك لە ناوچەكانی ئۆكراین، هێڵەكانی گواستنەوەی وزە زیانیان بەركەوتووە.
سەرۆكی ئۆكراینا باسی لەوەیش كرد، لە زۆر ناوچەی ئۆكراین كێشەی دابینكردنی ئاو و كارەبا هەیە ”دۆخی كیێڤ خراپە، هەروەها لە ڤینیستیا و ناوچەكانی لڤیڤ-یش”.
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئەوەشی خستەڕوو، چاوەڕوانی هاوكاری زیاترن لە هاوپەیمانان ”بەو شێوەیەش كۆتایی دەهێنین بە تیرۆری مووشەكەكانی رووسیا”.