ڕای مەرجەع



 

ئیسماعیل حەمە

قسەیەک هەیە دەڵێ لەدەرگاوە دەرمانبکەن، لەپەنجەرەوە دێینە ژوورەوە،زۆرجار بۆ پەردەپۆشکردن و دیزە بەدەرخۆنەکردنی کێشەکان، بەرپرسانی هەرێم نایانەوێ دەنگی ڕاستەقینەی گەلی کورد بگاتە ناوەدی قەراری بەغداد.

پەنگخواردنەوەی کێشەکان و هەوڵدان بۆدەربازبوون، زۆرجار بیر لە ڕێگەی جیاوازدەکرێتەوە، لەو چوارچێوەیەشداو بۆ گەیاندنی ڕاستییەکان بەوکەسانەی دەتوانن قسەیەکی خێر بکەن لە بەرژەوەندی دانیشتوان و فەرمانبەرانی هەرێم، لەگەڵ چەند هاوڕێ و خەمخۆرێک توانیمان چاومان بەچەند کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی بکەوێت، لەنێویاندا بەڕێز(عبدالمهدی کربلائی) نوێنەری سەید علی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەکانی عیراق.

دوای ڕاگۆڕینەوەی چەند باسێک و لەدانیشتنێکی سەعاتیدا باسیشمان لەدۆخی هەرێم و خۆپیشاندانەکانی فەرمانبەران و مامۆستایان و دواکەوتنی موچەکانیان کرد.

ئاماژەمان بەگرانی نرخی سوتەمەنی و بانزین بە بەراورد بەشارەکانی دیکەی عیراق کرد، کەربەلائی سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی بۆ دۆخی هەرێمی کوردستان و جەختیکردەوە کە نەیان زانیوە  نرخی سوتەمەنی بەو شێوەیە گرانە، بەڵام وتی: ئاگاداری دواکەوتنی موچەو ئیمتیازاتی هەرێمم.

سەبارەت بەهۆکاری کێشەکانیش شێخ عبدالمهدی ڕوونیکردەوە کە زۆر جار هەوڵمان داوە و لەگەڵ سەرۆکوەزیران و بڕیار بەدەستانی عیراق قسەمان کردووە، بەڵام هەموو وەڵامەکان ئەوە دەڵێن، کە حکومەتی هەرێم ئامادەنییە هیچ داتاو زانیارییەکی فەرمانبەران بدات بە حکومەتی عیراق.

هەر لەو دیدارەدا نوێنەری مەرجەعی بەڕێز سیستانی وتی: ئەگەر حکومەتی هەرێم داتاکانی فەرمانبەران بداتە دەست وزارەتی دارایی، بەدڵنیاییەوە هەروەک چۆن حکومەت موچەی فەرانبەرانی موسڵ و بەسرەو خانەقین لەسەری مانگدا دەدات ئاواش موچەی هەرێم دەنێرێت.

شێخ عبدالمهدی پیاوێکی تەمەن ٧٤ساڵی نەرمونیانی گوێگری لەسەرخۆیە، بەهۆی نەخۆشییەوە ماوەیەکە لەسەر جێگەکەی ڕاکشاوە و ناتوانێ وەکجاران بچێتەزیارەت، بەڵام خانوو ژوورە موتەوازیعەکەی لەنزیک عەتەبەی ئیمام حسینە لەشاری کەربەلا.

ئەم پیرە پیاوە بەدەم خواردنەوەی چاییەکەیەوە، دووبارەی کردەوە تەنها حەل بۆدەربازبوون لەوقەیرانە، ناردنی داتاو زانیاری ڕاست و دروستی فەرمانبەرانی هەرێمە بە بەغدا، ئەگینا چۆندەکرێت پارە بدرێتە دەست ئیدارەیەک نەزانی چۆن خەرج دەکرێت و نەزانی دەدرێتە کێ؟.

کۆمسیۆن رێژەی بەشداریکردنی لە دەنگدانی تایبەت ئاشکرا کرد
پێت کۆمسیۆن رێژەی بەشداریکردنی لە دەنگدانی تایبەت ئاشکرا کرد
سبەینێ‌ ڕۆژی ئاڵای كوردستانە .. ڕۆژی ئاڵا لە چییەوە هاتووە؟
دوات سبەینێ‌ ڕۆژی ئاڵای كوردستانە .. ڕۆژی ئاڵا لە چییەوە هاتووە؟
پەیوەندیدار