دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، کە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس مافى دەنگدانیان تێیدا هەبوو، کاژێر 07:00ی بەیانیی ئەمڕۆ دەستیپێکرد و کاژێر 06:00ی ئێوارە کۆتاییهات.
ئەمڕۆ شەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2023 دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بە بەشداری هێزە چەکدارەکان و دەزگا ئەمنییەکان و ئاوارەکان بەڕێوەچوو، کە ملیۆنێک و 50 هەزار و 653 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و 600 بنکەی دەنگدانیان بۆ ئامادەکرابوو کە دوو هەزار و 477 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت.
له پارێزگای هه‌ولێر 20 هه‌زار و 515 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بووە و به‌سه‌ر 19 بنكه‌ی ده‌نگدان دابه‌شكرابوون، به شێوه‌یه‌ك، 15 هه‌زار و 492 كه‌س ده‌نگده‌ری تایبه‌تن و به‌سه‌ر 12 بنكه‌دا دابه‌شكراون، له‌گه‌ڵ 5 هه‌زار و 23 ئاواره كه 7 بنكه‌ی ده‌نگدان بۆیان ته‌رخان كرابوو.
له پارێزگای سلێمانی 27 هه‌زار و 217 ده‌نگده‌ر به‌سه‌ر 20 بنكه‌ی ده‌نگدان دابه‌شكرابوون،لە پارێزگای دهۆك 54 هه‌زار و 210 كه‌س مافی به‌شداریكردنیان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان عێراق هه‌بووە.