١٦٦ كۆچبەر رزگاركران



 

تیمەكانی فەڕەنسا، رزگاركردنی ١٦٦ كۆچبەری نایاساییان راگەیاند، بەنیازبوون لە كەناڵی ئینگلیزەوە بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی “BFMTV” كە بە پشت بەستن بە لێدوانەكانی پارێزگای كەناڵی ئینگلیز و دەریای باكوور (Premar) بڵاوی كردووەتەوە، ئێوارەی رۆژی هەینی و بەیانی رۆژی شەممە، ١٦٦ كۆچبەری نایاسایی لە چەند بەلەمێكیدا لە كەناڵی ئینگلیز بەدیكراون كە بەمەبەستی گەیشتن بە بەریتانیا بەڕێكەوتبوون.

تیمەكانی فەڕەنسا لە كەناراوەكانی پاس-دی-كالێ نزیكەی ٥٠ كۆچبەری نایاساییان رزگاركرد كە لە دۆخێكی سەختدا بوون. لە هەمان ناوچەدا، بە هاوكاری دوو كەشتی رزگاركردن، ٧٦ كۆچبەری دیكەی نایاساییان رزگاركرد.

هاوكات كەشتییەكی دیكەی رزگاری و هاوكاریكردن، بەهانای ٤٠ كۆچبەری دیكەوە چووە و رزگاریكردن و گواستنیەوە بۆ بەندەری كالێ.

دۆخی كیێڤ خراپە
پێشت دۆخی كیێڤ خراپە
هۆشداری لە كەمبوونەوەی ئاو دەدرێت
دواتر هۆشداری لە كەمبوونەوەی ئاو دەدرێت
ەیوەندیدار