بانکی ناوەندیی عێراق و شاندێكی بانکی فیدراڵی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە دوبەی كۆبوونهوه و ڕێککەوتن لەسەرئەوەی، لهساڵی داهاتوودا (2024) ئەمریکا دۆلار بەبڕی پێویست بۆ عێراق دابین بکات.
بانكی ناوهندیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی لهو كۆبوونهوهیهدا بهشداری كردوه و کۆمەڵێک ڕێککەوتنی پەیوەست بەپاڵپشتیکردنی سیاسەتەکانی بانکی ناوەندیی عێراق ئەنجام دراوە بەئامانجی دروستکردنی پردێک لەگەڵ بانکەکان وەک ھەنگاوی دوای پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنی لەساڵی داھاتودا”.
ڕاشیگەیاندووە، “کۆمەڵێک لێکتێگەیشتن بەئامانجی بونیادنانی تواناکانی بانکە عێراقییەکان و بەرزکردنەوەی پابەندبونیان بەستانداردە نێودەوڵەتییەکان باسکراون، ھەروەھا ڕێککەوتن و ڕەزامەندی کراوە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ناردنی پارەی کاش بۆ ساڵی 2024”.
بەپێی قسەی بەرپرسانی عێراق لە ئەنجامی ئەم پاڵپشتییەی ئەمریکا، کە ئەمڕۆ ڕاگەیەنرا، دۆلار بۆ ساڵی ئایندە لە عێراقدا بە هیچ شێوەیەک لە کۆنترۆڵ دەرناچێت و بە پێچەوانەوە بەهاکەی بەرامبەر بە دینار دادەبەزێت.