ئەمڕۆ شەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2023، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی لە جينين پلاسخارت، نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتیی نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق کرد.
لە دیدارێکدا مەسرور بارزانی و جینین پلاسخارت، بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی گشتیى عێراق و پرۆسەی هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆ کرد.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پاراستنی مافی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.