سبەینێ به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ربه‌ندیخان – ناوتاق ـ زه‌ڕایه‌ن دادەنرێت



قائیمقامیه‌تی ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ربه‌ندیخان – ناوتاق ـ زه‌ڕایه‌ن به‌ئاماده‌بونی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن داده‌نرێت.

قائیمقامیه‌تی ده‌ربه‌ندیخان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربونی قائیمقامی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان له‌سه‌ر پێشنیاری هاووڵاتییانی قه‌زاكه‌ و چالاكوانان و شاره‌زایان به‌ به‌رده‌وامی كاری كردوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌یه‌كی گرنگ له‌ بواری ڕێگاوبان بۆ قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان كه‌ ئه‌ویش پرۆژه‌ی ڕێگای ده‌ربه‌ندیخان – ناوتاق – زه‌ڕایه‌نه‌”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ نیوان ده‌ربه‌ندیخان – ناحیه‌ی باوه‌خۆشێن نزیك گوندی جه‌مه‌رگه‌ به‌ ئاماده‌بونی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و پارێزگاری سلێمانی و شاندیكی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن و قائیمقامی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و لێپرسراوانی ئیداری سنوره‌كه‌، به‌ردی بناغه‌ی ڕێگای ده‌ربه‌ندیخان – ناوتاق – زه‌ڕایه‌ن داده‌نرێت”.

قائیمقامیەتی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەشکردووە:”به‌ ته‌واوبونی پرۆژه‌كه‌ سودی ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد و قه‌ره‌باڵغی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگای ده‌ربه‌ندیخان – زه‌ڕایه‌ن”.

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنی هەینی دوای ٧٦ رۆژ لە داخستنی تونێلی دەربەندیخان بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە کرایەوە بە رووی شۆفێراندا.

کەی ناوی ئەو کەسانە رادەگەیەندرێت کە فۆڕمیان بۆ یەکەی نیشتەجێبوون پرکردووەتەوە؟
پێت کەی ناوی ئەو کەسانە رادەگەیەندرێت کە فۆڕمیان بۆ یەکەی نیشتەجێبوون پرکردووەتەوە؟
تەرانە عەلی دۆستی “شەهرەزاد” دەستگیركرا
دوات تەرانە عەلی دۆستی “شەهرەزاد” دەستگیركرا
پەیوەنیدر