هێرشکرایە سەر بنکەیەکی دەنگدان



ئەمڕۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق دەستیپێکرد، له‌ ناوچه‌ی سه‌در به‌ نارنجۆكی ده‌نگی هێرشكرایه‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەکاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، لە ناوچەی سەدری بەغدا، شۆفێرێکی توکتوک بە نارنجۆکی دەنگی هێرشیکردوەتە سەر بنکەی “کادحین”.

هێزە ئەمنییەکان ڕایانگەیاندووە، دوای ئه‌و هێرشه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان شۆفێره‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه‌.

ئەمەش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شه‌وی ڕابردوو لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژی بەڕێوەچوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان خۆپیشاندانیان كرد و بایكۆتی پرۆسه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند.

 

نرخی نەوت بەرز بوەوە
پێت نرخی نەوت بەرز بوەوە
کەسێک بەتۆمەتی کۆکردنەوەی کارتی دەنگدان و پێدانی زەوی دەستگیرکرا
دوات کەسێک بەتۆمەتی کۆکردنەوەی کارتی دەنگدان و پێدانی زەوی دەستگیرکرا
پەیوەنیدر