بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگەیاند، بەهۆی دروستبوونی تەمێکی چڕ لە هەولێر گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە راگیراون.
، ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر راگەیاند، به‌هۆی ناسه‌قامگیری كه‌شوهه‌وا و هه‌بونی ته‌م له ئاسمانی شاری هه‌ولێر، له کاتژمێر٦:٠٠ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر راگیراون، لەدوای کەمبوونەوەی تەمەکە و ئاسایبوونەوەی مەودای بینین گەشتەکان دەست پێدەکاتەوە.
هەروەها بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەندێک ناوچەکانى هەرێمى کوردستان تەم دروست بووە تا درەنگانى شەو بەردەوامی دەبێت ، مەوداى بینین لە هەندێ ناوچەدا کەمتر بووەتەوە بۆ ٢٠٠ م .