بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لێدرا



ئه‌مڕۆ هەینی سەرەڕای هۆشدارییەکانی ئەمریکا و هەڵەکانی حکومەتی عێراق و دەزگا ئەمنییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر بنکە و دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکا جارێکی دیکە بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د کە بەشێک لە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکای تێدایە له‌ پارێزگای ئه‌نبار کرایەوە ئامانج و بۆردومانکرا.

گروپە چەکدارەکانی عێراق جارێکی دیکە لە ڕێگەی بەکارهێنانی درۆنه‌وه بۆردومانی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دیان له پارێزگای‌ ئه‌نبار لە ڕۆژئاوای عێراق کرد، كه‌ سوپای ئه‌مه‌ریكا وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌كاری ده‌هێنێت.

ئەنجامدانی هێرشەکان لەکاتێکدایە بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا تا ئێستا نزیکەی ٨٠ جار هێرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە عێراق و هەرێم و سوریا.

هاوکات، دوێنێ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوەکانیان لەو هێرشانەی کە بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا و چەند بارەگایەکی دیکە ئەنجامدرا، چەند کەسێکیان دەستکیرکردووە بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو هێرشانە.

وتیشی، هێرشه‌كانی سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازیی و نوێنه‌رایه‌تییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی وڵاتان له‌ عێراق، كاریگه‌ری بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵات هه‌یه‌ و ئەمریکاش دەڵێت،”هێرشەکان کاریگەری خراپیان بۆسەر سەروەری خاکی عێراق دەبێت.”

هەنگاوێك بۆ چارەسەری كێشەی مووچە دەگیرێتەبەر
پێت هەنگاوێك بۆ چارەسەری كێشەی مووچە دەگیرێتەبەر
ڕەوشی کەشو هەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیەنرا
دوات ڕەوشی کەشو هەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر