یاسن مەحمود: هەواڵی خۆش بۆ پرۆژەکانی نیشتەجێبوون بەڕێوەیە



وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ڕایگەیاند، لە ساڵی نوێدا کۆمەڵێک بڕیاری گرنگ بۆ پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دەردەچن کە گرنگن بۆ هاووڵاتییان بەهۆیەوە کەرتی نیشتەجێبوون دەبوژێتەوە و هاووڵاتییانیش دەتوانن بەشداربن لە پرۆژەکاندا.

یاسین مەحمود، وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی “خەڵک” باسی لە کۆبوونەوەکەی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و وەبەرهێنەرەکان کرد و ڕایگەیاند:” کۆبونەوەیەکی گرنگ بوو بانگهێشتێکی فەڕمی بوو لەلایەن سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان کە تایبەت بوو بە خستنەڕووی هەموو ئەو گیروگرفتانەی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون هەیانە لە هەموو ڕویەکەوە، هەروەها  گفتوگۆکرا لەسەرهەرەسهێنانی ئەم سێکتەرە و ئەو کێشەو گرفتانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا سێکتەری نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستاندا لە سەدا ٣١ی سێکتەری وەبەرهێنانی کوردستان پێکدەهێنێت، بۆیە گفتوگۆ کرا لەسەرئەوەی کە هەندێک لەو دامودەزگا پەیوەندیدارانەی ئەرکی وەبەرهێنانیان قورس کردوە لە رووی باج و رسوماتەوە گفتوگۆیان لەگەڵدا بکرێت و ئەو کێشانە چارەسەربکرێت.

راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوەکرا کە ئاسانکاری بکرێت بۆ هاتنی خەڵکانی دەرەکی لە وڵاتانی دەرەوە بۆ ئەوەی بێن سوود لەم یەکە نیشتەجێبونانە ببینن، لەلایەکی تریشەوە خاڵێکی تریش خرایە ڕوو کە بانکی خانووبەرەو بانکی نیشتەجێبوون بە قەرزی خێرا لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بخرێتەوەگەڕ کە وەبەرهێێنەران لەجیاتی حکومەت ئەو قەرزە بدەن بۆ ماوەی ٥ ساڵ، دواتر حکومەت قەرزەکە بگەڕێنێتەوە بۆ وەبەرهێنەران و لە هەمان کاتیشدا حکومەت بۆ ماوەی ١٥ ساڵ ئەو یەکە نیشتەجێبووانە بداتەوە بە هاووڵاتییان.

وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ بەرەوپێشبردنی سێکتەری نیشتەجێبوون کە ئێستا خاوبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا چەند بڕیار و بابەتی گرنگ دەربچن کە ببێتە هۆکاری بوژانەوەی سێکتەر و بازاڕی نیشتەجێبوون کە لە ئێستادا دەنگدانەوەی زۆر باشیان هەیە لە شارەکانی وەکو سلێمانی، هەولێر، دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکان، بەڵام بێگومان پێویستیشی بەوە هەیە کە حکومەت هاوکار و هەماهەنگ بێت، چونکە ئێستا هەندێک تۆمەت و باج و ڕۆتین دروستدەکرێت کە زەرەر و زیانیی لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون داوە جا لە بابەتی کوالێتی بێت یان بابەتی خزمەتگوزاری ناوپڕۆژەکان بێت، هەروەها دەبێت حکومەت هاوکاریش بێت لە کەمکردنەوەی نرخ و یارمەتیدان و پێشکەشکردنی ئۆفەری زۆر باش بۆ هاووڵاتییان.

یاسن مەحمود ئاماژەی بەوەشکرد، پێدەچێت لە داهاتویەکی نزیکدا کۆبونەوەیەکی گرنگ لەلایەن وەزارەت و دەزگا وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەت و دەستەی وەبەرهێنان ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی ئەم بازاڕی نیشتەجێبوونەی ئێستای هەرێمی کوردستان کە بازاڕێکی گەورەیە و زیاتر لە ٢٠ ملیار دۆلار سەرمایەی تێدا بە گەڕ خراوە نەبێت بە کۆنکرێت یاخود نەبێت بە زەرەر و زیان کۆمەڵێک بڕیار و سەرمایەی گرنگ لە دوای سەری ساڵ دەردەچن بۆ ئەم پڕۆژانەو بەم شێوازەش بازاڕی نیشتەجێبوون دەبوژێتەوە و هاووڵاتییانیش ئەو کاتە بە خۆشحاڵیەوە بەشداری دەکەن لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون.

ئێران: لەهێرشێکدا ١٢ پۆلیس كوژران
پێت ئێران: لەهێرشێکدا ١٢ پۆلیس كوژران
سودانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە چارەسەرێک دەخاتەڕوو
دوات سودانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە چارەسەرێک دەخاتەڕوو
پەیوەنیدر