سودانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە چارەسەرێک دەخاتەڕوو



سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، له‌ڕێگه‌ی هه‌مواری یاسای بودجه‌وه‌، چاره‌سه‌ری قه‌یرانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، دەشڵێت:” به‌هه‌مواری یاسای بودجە كۆتایی به‌ مه‌ینه‌تی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌هێنن له‌هه‌مواری یاساكه‌ نزیكین، ئه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتی منه‌ هه‌مواری یاسای بودجه‌یه‌ و به‌مزوانه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كه‌ین.

لە بارەی مووجەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەرنامەیەکی کەناڵی رووداو رایگەیاند:”ده‌مه‌وێت مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌بێ ئاسته‌نگ و بێ كێشه‌ ره‌وانه‌ بكرێت، ئێمه‌ نامانه‌وێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوابخه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستاش نێردراوه‌ وه‌كو قه‌رز بووه‌، یاسای بودجه‌ هه‌موارده‌كه‌ینه‌وه‌ و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر بودجه‌ی حاكیمه‌ بۆئه‌وه‌ی چیتر دوانه‌كه‌وێت”.

دەربارەی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی وتیشی:”كۆتایی ئه‌م مانگه‌ حسابات له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی بزانرێت ئه‌و قه‌رزانه‌ی بۆی نێردراوه‌ زیاتره‌ له‌پشكی خۆی به‌پێی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ یاخود نا، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه‌ پارانه‌ی بۆی نێردراوه‌ كه‌متربوون بێگومان پاره‌ی دیكه‌ی بۆ ده‌نێرین”.

راشیگەیاند:”من وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران پابه‌ندم به‌یاسای بودجه‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌ یاسا دیاریكراوه‌ جێبه‌جێی ده‌كه‌م و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌ ناتوانم هیچ بڕیارێكی دیكه‌ بۆ ناردنی پاره‌ بده‌م”.

سودانی ئاماژەی بەوەشکرد کە به‌هه‌مواری یاسای بودجە كۆتایی به‌ مه‌ینه‌تی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌هێنن له‌هه‌مواری یاساكه‌ نزیكین، ئه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتی منه‌ هه‌مواری یاسای بودجه‌یه‌ و به‌مزوانه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كه‌ین”.

ئەوە لە کاتێکدایە ئێستا لە مانگی ١٢-داین حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ٩ دابەشدەکات و تاوەکو ئێستاش نە حکومەت و نە وەزارەتی دارایش هیچ قسەیەکیان لەسەر چارەنووسی مووجەی ئەو سێ مانگە نەکردووە و دیاریش نییە کە ئەو مووچانە پاشەکەوت دەکڕین یاخودنا .

یاسن مەحمود: هەواڵی خۆش بۆ پرۆژەکانی نیشتەجێبوون بەڕێوەیە
پێت یاسن مەحمود: هەواڵی خۆش بۆ پرۆژەکانی نیشتەجێبوون بەڕێوەیە
بازاڕی خانووبەرە دەبووژێتەوە
دوات بازاڕی خانووبەرە دەبووژێتەوە
پەیوەنیدر