ساختەکارییەکی گەورە لە مۆڵەتی شۆفێریدا ئاشکرا کرا



لێپرسراوی بەشی مۆڵەت لەهاتوچۆی سلێمانی ئاشكرایده‌كات، ئەوان ئاگادارن کە چەند کۆمپانیایەکی گەشتیاریی‌و تیکت فرۆشتن، هەستاون بەدەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بۆ ئەوکەسانەی گەشتی دەرەوەی وڵات دەکەن، ده‌شڵێت، “ئەو مۆڵەتە ساختەیەو لەهیچ شوێنیک کاری پێناکرێت”.

ئارام شوانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی، بە چاوی ترافیکی ڕاگەیاندووە، لەئێستادا بەشێک لە کۆمپانیا گەشتیارییەکان بانگەشەی ئەوەدەکەن کە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دەدەنە گەشتیار، بەڵام ئەو مۆڵەتە ساختەیەو لە فڕۆکەخانەکان دەستیبەسەردا دەگیرێت، جگە لەوەی هەندێک لەو هاووڵاتیانە لەدەرەوەی وڵات بەکاریان هێناوەو توشی گرفت بوون.

ڕاشیگەیاند، ئەوان وەک بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار ئاگاداری ئەو بابەتە نین و تا ئێستا هیچ کەسێک سکاڵای نەبوە لەسەر ئەو بابەتە، وتیشی “ئێمە داواکارین هەر کەسێک بەڵگەی هەیە بێنێریت بۆمان تاوەکو بەدواداچونی وردی بۆ بکەین”.

هەر لەمیانی ئەو بەرنامەیەدا، عەقید (شیلان عوسمان) لێپرسراوی بەشی مۆڵەت لەهاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەوان ئاگادارن کە چەند کۆمپانیایەکی گەشتیاری و تیکت فڕۆشتن، هەستاون بەدەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بۆ ئەو کەسانەی گەشتی دەرەوەی وڵات دەکەن، وتیشی” ئەو مۆڵەتە ساختەیەو لەهیچ شوێنیک کاریپێناکرێت”.

ئاشکرایکرد، ئەوان وەک هاتوچۆ بەدواداچونیان بۆ ئەوبابەتە کردوەو بە نوسراویش وەزارەتی ناوخۆ ئاگاداردەکەنەوە تاوەک ڕێگە لە کارە بگیرێت، وتیشی”دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دەبێت لە هاتوچۆکان بێت بەماوەی کاتژمێرێکیش هاووڵاتی دەتوانێت مۆڵەتەکەی بکاتە نێودەوڵەتی، بۆیە هەر هاووڵاتییەک خوازیارە مۆڵەتی شۆفێرییەکەی بکاتە نێودەوڵەتی دەبێت سەردانی هاتوچۆ بکات”.

وتەبێژەکەی گەشتوگوزاری سلێمانی داواکار بوو لەمەودوا لەگەڵ هاتوچۆو فەرمانگەکانی دیکە هەماهەنگیان هەبێت بۆ ڕێگریکردن لە هەر ساختەکارییەک.

 عێراق چەندکەسێکی بەتۆمەتی هێرشەکانی هەفتەی ڕابردوو دەستگیرکرد
پێت  عێراق چەندکەسێکی بەتۆمەتی هێرشەکانی هەفتەی ڕابردوو دەستگیرکرد
وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
دوات وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر