وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند،حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا، بە هەماهەنگیی حکومەتی فیدراڵیی عێراق و لە ڕێگەی لیژنەی دیوانی چاودێریی دارایی، هەموو داتا و ژمارە ڕاستەقینەکانی داهات و باجی ناوخۆی ئاشکرا کردووە و ئەو پرسە کۆتایی هاتووە.
لە ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی داراییدا ئاماژە بەوەکراوە، بەداخەوە لە ڕێكەوتنی 12ی 12ی 2023، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی باجەكان و خانووبەرەی میری، بۆ یەكێك لە میدیاكان وتویەتی «گوایە 800 ملیار دینار داهاتی باج كۆ كراوەتەوە، بەڵام تەنیا 220 ملیار دینار بۆ حكومەتی فیدراڵی خراوەتە ڕوو»، ئەمە درۆیەكی شاخدارە و ناپاكییەكی گەورەیە لە خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشداوە، ناوبراو خۆی کێشەی یاسایی هەبووە و لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە کەیسەکەی ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکیی هەولێر بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی کراوە.
ڕوونیشکراوەتەوە، لە بەرنامەی کارنامەی كابینەی نۆیەم، ئەنجامدانی چاكسازی و شەفافییەت بووە لە سێكتەری باجدا، لەم چاكسازییانەشدا پشكی شێر بەر كۆمپانیا گەورەكان كەوتووە و هەموو ژمارەکانیش بە ڕوونی خراونەتە بەرچاو.
دەشڵێت، وروژاندنی ئەم بابەتە لەم كاتە هەستیارەدا و بەلاڕێدابردن و چەواشەكردنی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی، ئامانجێکی خراپی هەیە و دەیەوێت زیان بە پرسی ڕوونی و شەفافییەت بگەیەنێت و هەماهەنگییە داراییەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە زیانی خەڵکدا بەرەو خراپی بڕۆن. بەم هۆیەوە بە مافی خۆمانی دەزانین ڕێكاری یاسایی توند لە دژی پڕوپاگەندەکار بگرینە بەر.
هاوکات زانیار محەمەد، بەڕێوەبەری پێشووی باجەکان خۆشی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردبووەوە و تییدا دەڵێت، “له چه‌ند كه‌نالیك به‌ناوی من قسه ده‌كریت گوایه مقابله‌م له‌گه‌لیان كردووه”.
باسی له‌وه‌شكردووه: “بۆ زیاتر روون كردنه‌وه له وه‌رگرتنی باج له سنووره‌كان و گومرگه‌كان 3٪ له ره‌سمی گورمرگ باج وه‌رده‌گیرا و له فه‌رمانگه‌كانی باج ته‌واوكه‌ری باجه‌كه وه‌رده‌گیرا، 3٪ داخلی حیسابی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باجه‌كان نه‌ده‌كرا نه‌وه‌ك دووباره مه‌بله‌غه‌كه بنوسرێت.
ده‌شڵێت:”ئه‌م 4٪ داخلی حیسابی گومرگ ده‌كرا وه‌ك ئیرادی گومرگ حیساب ده‌كرا، ئه‌گه‌ر له فه‌رمانگه‌ی باج دووباره داخل بكرابایه ئه‌وا ازدواجیات رووده‌دات له حیسابات، به‌غداش مقاسه‌ی ده‌كرد، له كۆتایدا هه‌رێم زه‌ره‌ری ده‌كر، بۆیه ئه‌م داهاتی 3٪ باج له حیساباتی خۆمان نیشان نه‌ده‌دا”.