بەڕێوەبەری پرۆژەی یاریگای مینای ئۆڵۆمپی ڕایدەگەیەنێت، یاریگای ئۆڵۆمپی مینا ئامادەیە، بۆ پێشوازی كردن لە پاڵەوانێتی بیست و پێنجەمین پاڵەوانێتی كەنداو و یاریگاكەیان سیستەمی VARی دەبێت .
حسێن مستەفا جاسم، بەڕێوەبەری پرۆژەی یاریگای مینای ئۆڵۆمپی ڕاگەیاندووە، دوای ئەوەی كۆتایی بە ئامادەكارییەكان هات یاریگاكەیان ئامادەیە بۆ پێشوازی لە پاڵەوانێتی بیست و پێنجەمین كەنداو، كە بڕیارە لە شەشی مانگی یەكی داهاتوو دەست پێبكات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە كۆمپانیای ڕێكخستنی مەراسیمی كردنەوەی جامی كەنداوی عەرەبی سەردانی یاریگاكەیان كردووە، و لەسەر سەرجەم بابەتە ڕێكخراوەییەكان و بابەتەكانی مەراسیمەكە ڕێككەوتوون و كۆمپانیاكە بەرپرسی گواستنەوەی تەلەفزیۆنی ئیسپانی دەبێت، هەروەها ئەو كۆمپانیایەش بەرپرسیارە لە دانانی ( VAR).