دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری کار و چالاکییەکانی ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە



دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی ئەمساڵدا لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێم ٥ هەزار و ٨٠٦ کەس دەستگیرکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەمید پشتیوان بەھادین، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی ھەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕاگەیاند.

چالاکییەکانی بەشی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکان و تیرۆر: ژمارەی ئۆپەراسیۆنەکان ١٨٧ ئۆپەراسیۆن، گەڕان بەدوای تۆمەتباران ١٥، دەستگیرکردنی تۆمەتباران ٣٣١، هاوکاری هێزە ئەمنییەکان ٦٦، هاوکات ئەنجامدانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان ٣هەزار و ٣٨ حاڵەت بووە.

سەبارەت بە تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر ٩٩١ حاڵەت لە خۆدەگرێت کە پێکدێت لە: ( بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر ٨٤، بەکارهێنەر ٦٥٣، فرۆشیار ٢٥٤، دەستیشگیراوە بەسەر ٣٩٨ کیلۆ ماددەی هۆشبەر)، هاوکات بەشی کۆچی نایاسایی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە دەزگای ئاسایشی هەرێم چالاککراوە و لەو بارەیەوە ٢٣٣ حاڵەت هەبووە.

بەشی ئابووری دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ قائیمقامیەتەکان و دەزگاکانی ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان چەندین سەردانی ئەنجامداوە و ژمارەی سەردانیکردنی لیژنە هاوبەشەکان ٣٤ هەزار و ٧٣٠ سەردانیکردن بووە، پسوڵەی ئاگادارکردنەوە ٢ هەزار و ١٧١، پسوڵەی سەرپێچی ٣ هەزار و ٣٨٥ پسووڵە بووە، ١١٥ دوکان داخراون، بڕی تاوانەکردن (غەرامە) ٧٨٥ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دینار بووە، ٥٩٠ تۆن و ٣٠٥ کیلۆ مەوادی بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە و ٢٥ کەیس ڕەوانەی دادگا کراوە.

سەبارەت بە ساختەکردنی دراو ٢٤ کەیس هەبووە و هەوڵی ڕێگریکردن لێی دراوە، لەگەڵ ئەوەشدا ٦٤ کەیسی سپیکردنەوەی دراو هەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی ئەمساڵدا ٦٧ حاڵەتی خۆکوشتن و ١٢٧ کوشتن هەبووە، ٧١١ ڕووداوی تەقەکردن  ٧١١ هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگری کراوە لە بازرگانی کردن بە چەک و تەقەمەنی  ١٠١ حاڵەت هەبووە، ٥٧٤ ئۆتۆمبیل دەستی بەسەرداگیراوە، هاوکات ٤٩٦ جۆر چەکی جیاواز و ٩٢٥ جۆری تەقەمەنی دەستی بەسەرداگیراوە.

بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لێکۆڵینەوە لەگەڵ بایدن دەکرێت
پێت بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لێکۆڵینەوە لەگەڵ بایدن دەکرێت
محمد بازیانی: باڵەکانی بزوتنەوەی ئیسلامی یەکناگرنەوە
دوات محمد بازیانی: باڵەکانی بزوتنەوەی ئیسلامی یەکناگرنەوە
پەیوەنیدر