لە ڕۆژی پشوودا خشتەی مووچە گۆڕانی بەسەردا نایەت



بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکان ڕایگەیاند، بانکەکان داناخرێن لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو کە پشووە، خشتەی دابەشکردنی مووچە وەک خۆی بەردەوام دەبێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، لەگەڵ ئەوەی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ٢٠٢٣/١٢/١٨ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە کراوە بەپشووی فەرمی، بەڵام دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، خشتەی دابەشکردنی مووچە بە پێی ئەو ڕیزبەندییەی ڕاگەیەنراوە وەک خۆی بەردەوام دەبێت.

محمد بازیانی: باڵەکانی بزوتنەوەی ئیسلامی یەکناگرنەوە
پێت محمد بازیانی: باڵەکانی بزوتنەوەی ئیسلامی یەکناگرنەوە
لە سوریا هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا
دوات لە سوریا هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا
پەیوەنیدر