کەشناسی پێشبینی دەکات تا سبەینێ دروستبوونی تەم لەسەر ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت و پلەی گەرماش بەرزبێتەوە.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور و تەم دەبێت پاشان دەگۆڕیت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور.
ئەوەشی خستەڕوو کە گەرما 1-3 پلە بەرز دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ دروست بوونى تەمێکى سووک لەسەر ناوچە جیاجیاکان بە تایبەتیش لە ناوچە شاخاوییەکاندا.
پێشبینیشی کرد کە پلەی گەرما بە بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆ کەمێك بەرز بێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 17 پلەى سیلیزى
دهۆک : 19 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 19 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 21 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى
سۆران : 14 پلەى سیلیزى