بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی كوشتندا لە قەزایی خەبات هاووڵاتیەك كوژرا و كەسێكی دیكەش برینداربووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، دوای ئاگاداركردنەی بەڕێوەبەرایەتیان بەبوونی ڕووداوێكی كوشتن لە قەزای خەبات، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەست بەلێكۆڵینەوە كرا.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەلێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوتووە، كە كەوا هاووڵاتییەك بەناوی (ڕێباز حەیدەر رەمەزان)، تەمەن (٢٢) ساڵ كوژراوە و هاووڵاتیەكی تر بەناوی (فەرهاد ئەحمەد)، تەمەن (٤٥) ساڵ برینداربووە .
ئاشكراشیكردووە، كە هۆكاری ڕووداوەكەش (فرهاد ئەحمە) باری بۆ هاتووە و لەم كاتە ئۆتۆمبێلێك لەبەردەم گەراجی ناوبراو وەستاوە و ئاگاداری خاوەن ئۆتۆمبێلەكەی كردۆتەوە، كە ئۆتۆمبێلەكەی لابدات بەمەبەستی داگرتنی بارەكەی لەم نێوەندەدا لەگەڵ خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە بەناوی (ك. ش. چ.) دەبێتە دەمەقاڵیان و بووەتە شەڕیان، تۆمەتبار چەكی دەرهێناوە و گوللـەی تەقاندوە، وە بەم هۆیەوە ئەم ڕووداوە ڕوویداوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە،كە لە ئێستادا دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و پۆلیس سەرقاڵی دەستگیركردنی بكەری سەرەكی تاوانەكەیە.