لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ چوونە ناو ساڵی نوێ بەهیچ شێوەیەك خەرجی بودجە ڕاناگیرێت.
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ حكومەت و چاوەڕێی گەیشتنی خشتەكانی بودجەی 2024 دەكەن بۆ ئاگاداربوون لە شێوازی خەرجی لە ساڵی نوێدا.
ڕاشیگەیاندووە، بە ئەگەرێكی زۆرەوە بەم زووانە ئەو كارە تەواو دەبێت و بەهیوان خشتەكان ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت بۆ ئەوەی دەنگیان لەسەر بدەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ چوونە ناو ساڵی نوێی 2024 خەرجییەكان ڕاناگیرێن و جێبەجێ كردنی بودجە بەردەوام دەبێت.