بلینکن: هێرشی سەر هێزەکانمان کاریگەری خراپی بۆ عێراق دەبێت



لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بلینکن ڕایگەیاند، بەردەوامی هێرشەکان بۆسەر هێز و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق کاریگەری لەسەر سەروەری عێراق دەبێت.

شەوی رابردوو ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا و بەسودانی ڕاگەیاند، دەستخۆشی لە حکوومەتی عێراق دەکەین، کە هێرشەکانی سەر هێزەکانمان لە عێراق بە کارێکی تیرۆرستی هەژمارکردووە و پابەندبوون بە لێکۆڵینەوە لە هێرشەکان و سزادانی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە.

لەچوارجیوەی پەیوەندییەکەی نێوانیاندا سەرۆکوەزیرانی عێراق بە بلینکنی وت،  سوورین لەسەر دروستکردنی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ هاوبەشەکانمان و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان و پاڵپشتی هەر هەوڵێک دەکەین کە ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکە بپارێزێت.

سودانی جەختی لەوەشکردەوە کە عێراق توانای پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و نوێنەرایەتییەکانی هەیە بەبێ ئەوەی پیویستی بەوەبێ وڵاتانی دیکە بۆ ئەو مەبەست ەدەستوەردان لەکاروباری ناوخۆی عێراقدا بکەن.

کۆڵبەرێك بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا
پێت کۆڵبەرێك بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا
دۆلار لە دابەزینی زیاتردایە
دوات دۆلار لە دابەزینی زیاتردایە
پەیوەنیدر