ئەرجەنتیینییەکان چاویان لە کاسەکەی قەتەرە و خۆیانی بۆ ئامادە دەکەن



ئەگەر لە مۆندیالدا سەیری یارییەکانی ئەرجەنتینت کردبێت، دەبێ تێبینی ئەوەت کردبێت کە بەردەوام سروودێک بە زمانی ئیسپانی دەڵێنەوە، ئەم سروودەش تێکڕا مەبەست لێی  “هیوا”یە و بەحەمەسەتترین سروودی نیشتمانییە کە لەلایەن هاندەرانی ئەرجەنتین دەوترێتەوە.

 

هاندەرانی “تانگۆ” لە مۆندیالی قەتەر، رۆژی یەکشەممە بە سرودی نیشتمانی وڵاتەکەیان لە ژێر ناوی ” ئەمجارەش هیوامان هەیە” هانی مێسی و هاورێکانی دەدەن تا لە ڕووبەڕووبوونەوەی فەرەنسا دا، هیوا بۆ ئەرجەنتینیەکان بگێرنەوە بە بەدەستهێنانی جامی مۆندیال.

هاندەرانی تانگۆ، ڕێککەوتنیان لەگەڵ یاریزانانن هەیە تا لە یاری کۆتایی مۆندیال، بە یەک دەنگ و لەیەک ساتدا لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگای لوسێل و تەنانەت لە ژووری خۆگۆڕینی یازیزانانیشدا سروودی نیشتمانی وڵاتەکەیان بڵێنەوە بەجۆرێک کە وتنەوەی سرودەکە ئەوەندە حەماەسەتی پێوە دیار بێت دەنگ بداتەوە.

 

دەنگدانەوەی بەهێزی و حەماسەتی وتنەوەی سروودی نیشتمانی ئەرجەنتین لە یەکەم یاری مۆندیالدا هەستی پێکرا، کە تیایدا سعودیە بە ئەنجامی 2-1 لە “تانگۆ”ی بردەوە، لەو یارییەدا 40 هەزار هاندەری ئەرجەنتینی کە لە وڵاتەکەیانەوە هاتبوونە قەتەر سروودی وڵاتەکەیان وتەوە، بەجۆرێک کە دەنگی ئەوان زۆر زاڵ بوو بەسەر کەشوهەوای یاریگاکەدا.

 

بەم سروودە هاندەران پاڵپشتییەکی زۆریان لە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتین و هاوڕێکانی کردووە تائێستا، دەشیانەوێت لە کۆتا یاریدا پاڵپشتی خۆیان دووبارە بکەنەوە.

 

یاریزانانی ئەرجەنتینی خۆشەویستی خۆیان بۆ سروودی نیشتمانی وڵاتەکەیان نیشان داوە، لەنێویاندا مێسی کە پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە بە سروودی دڵخوازی خۆی وەسفی کرد.

 

ئەم سروودە لەلایەن تیپێکی ڕۆکی ئەرجەنتینیەوە نوێگەری تیادا کراو و بڕیاریاندا وەشانێکی نوێی سرودەکە پێش بەڕێوەچوونی مۆندیال لە قەتەر تۆمار بکەن.

 

ڤیدیۆی سروودە نوێیەکە لە “یوتیوب” نزیکەی 8.6 ملیۆن بینەری هەبووە، هەرچەندە لە مانگی نۆڤەمبەری ڕابردوودا بڵاوکرایەوە.

 

ڕۆژنامەنووسی وەرزشی ئەرجەنتینی، گابرێل کازازا، دەڵێت؛ دێڕەکانی ئەم سروودە ساڵانێک لەمەوبەر لە زۆرێک لە یاریگاکانی ئەرجەنتین وەرگیراوە.

 

دەشڵێت، یەکەم یانە کە دەستی بە وتنی سروود کرد لە یارییەکانیدا یانەی رایزن کلوب، بوو کاریگەرییەکی دەستبەجێی هەبوو، تا ئەو ڕادەیەی هاندەرانی یانەکانی دیکەی ئەرجەنتین وەشانی خۆیان لەم جۆرە سروودە بەدەستخست.

 

لە درێژەی قسەکانیدا گابرێل کازازا، دەڵێت: ئەو سروودەی کە بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی داڕێژرابوو لە هەموو سروودەکانی دیکەی نێو گۆڕەپانەکانی ئەرجەنتین سۆزدارترینە، لەگەڵ هاتنی مۆندیالیش، سروودەکە لەلوتکەی ناوبانگی خۆیدایە”.

مالیزیا؛بەهۆی هەرەسهێنانی زەوییەوە 21 كەس گیانیان لە دەستدا
پێشت مالیزیا؛بەهۆی هەرەسهێنانی زەوییەوە 21 كەس گیانیان لە دەستدا
ئەگەر خەمی گەشەی باڵای منداڵەكەتە نابێت 3 شت لەبیر بكەیت
دواتر ئەگەر خەمی گەشەی باڵای منداڵەكەتە نابێت 3 شت لەبیر بكەیت
ەیوەندیدار