کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی ئایندە ڕاگەیاند، باران بارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت باران لەسەرجەم ناوچەکان دەبارێت، کاریگەری ئەم شەپۆڵە کە ڕووی لە ناوچەکەمان کردووە لە ئەمرۆ لەسەر بەشەکانی رۆژئاوای هەرێم تا کاتەکانی دوای نیوەرۆ بەشێوەی نمە بارانە، لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بەشێوەی بارانی مامناوەند دەبێت.
کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای نیوەرۆ کاریگەری ئەم شەپۆڵە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، سنووری پارێزگای هەولێر و سەنتەری پارێزگاو بەشی ڕۆژهەڵاتی ئەم پارێزگایە بارانی مامناوەندی دەبێت، ئیدارەی ڕاپەرین و سنووری پارێزگای سلێمانی ئاستی دابارینی مامناوەند دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەفربارین لەسەر لوتکەی ناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەبارێت، کاریگەری ئەم شەپۆلە لە درەنگانی شەودا لاواز دەبێت باران بارین لەسەر زۆربەی ناوچەکەمان کۆتایی دێت .
خێراى با لە نێوان ١٥ بۆ ٢٥ کیلۆمتردەبێت لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما بە ٢ بۆ ٤ پلە نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
بەرزترین پلەکانی گەرما بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ١٦ پلەى سیلیزى
سلێمانی: ١٥ پلەى سیلیزى
دهۆک: ١٥ پلەى سیلیزى
کەرکووک: ١٩ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: ١٧ پلەى سیلیزى
زاخۆ: ١٥ پلەى سیلیزى
گەرمیان ٢٠ پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: ١٣ پلەى سیلیزى
سۆران ١٣ پلەى سیلیزى