پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێك ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەكو بەبڕیاری دادوەر، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێلی سەر بەبەشی نەهێشتنی تاوان دوو تۆمەتباریان دەستگیركردو دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئوتۆمبێلەكەی لێ دزراوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێل دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت. لەكاتی دەستگیركردنیاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەكەدا”.
ڕوونیشیکردەوە، تۆمەتباران (ح، ر، ح لەدایكبووی 1980 – ح، م، ج لەدایكبووی 2001) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 ڕاگیراونو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.