سودانی هۆشداری بە سوپای عێراق دەدات



سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی ئاماژە بە دەرچوونی فەرمانێكی باڵا دەكات بۆ هێزەكانی سوپا كە پێویستە بۆماوەی یەک هەفتە لەوپەڕی حاڵەتی ئاادەباشیدابن و هەر ئەرکێک کە دەخرێتە ئەستۆیان بەباشی ڕایبپەڕێنن.

بەگوێرەی فەرمانێك كە لەلایەن، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان دەرچووە، پێویستە لە ئەمڕۆوەو بۆ ماوەی هەفتەیەك، سوپا لەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیدا بێت.

ئەم هەنگاوەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، پەیوەندی بە نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراقەوە هەيە كە وابڕیارە لە ١٨ی ئەم مانگەدا بەڕێوەبچێت.

سودانی: دروستکردنی پەیوەندی ئابووری لە نێوان عێراق و تورکیا بڕیارێکی ستراتیژییە
پێت سودانی: دروستکردنی پەیوەندی ئابووری لە نێوان عێراق و تورکیا بڕیارێکی ستراتیژییە
دابەزینی نرخی نەوت زیانی ئابووری لە عێراق دەدات
دوات دابەزینی نرخی نەوت زیانی ئابووری لە عێراق دەدات
پەیوەندیدر