دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیاربوو سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێرێت بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە. کە زۆربەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق بە سەرقاڵبوونیان بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان پۆزشیان هێنابووەوە کە ئامادە نابن بۆئەوەی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق هەڵببژێرن.
لای خۆشییەوە کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، به‌شێك له هۆكاری دواخستنه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به ناكۆكی نێوان لایه‌نه سونییهكان و به‌شێكی دیكه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه كه هه‌یه پشوی یاسادانانه و هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاران سه‌رقاڵن به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌تایبه‌تی په‌رله‌مانتارانی ناوچه‌كانی خواروی عێراق.