بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ لە سێ گەڕەکی سلێمانی نەوت دابەشدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە سبەینێ چوارشەممە سبەی چوارشەممە ۱۳ـ۱۲ـ۲٠۲۳نەوت لەسنوی مەڵبەندەکانی چوار و پێنج
لەگەرەکەکانی، کارێزەووشک، زەرگەتەی کۆن، کوردسات دابەش دەکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاند، بەهۆی ئەو لێدوانەی کە وترا نەوتی ٥٠ هەزاری لە بەغداوە دێت و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەکرێت، بەشێک لە هاووڵاتییان ئەو نەوتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرناگرن کە بە ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینارە و دەڵێن نەوتی ٥٠ هەزاریمان بۆ دێت، بەڵام رەتیانکردەوە ئەو نەوتە بەسەر هاووڵاتییانی شاری سلێمانی دابەشبکرێت بەڵکو لە دەرەوەی شاری دابەشدەکرێت.