ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ چوار قوربانی لێدەکەوێتەوە



لەسەر ڕێگای کەلار ـ خانەقین بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل، چوار کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ (سێ شەممە) لەسەر ڕێگای کەلار- خانەقین نزیک گوندی (سەوزبڵاخ) بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (تۆیۆتا کرولا و کیا بارهەڵگر) چوار کەس برینداربوون.

ڕاشیگەیاندووە، بریندارەکان دوو شۆفێر و دوو سەرنشینی بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران لەکەلار.

جەختیشی كردۆتەوە، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

 

“بڕیاری داگای فیدڕاڵی وەڵامدانەوەیەکی یاسایی دروستە”
پێشت “بڕیاری داگای فیدڕاڵی وەڵامدانەوەیەکی یاسایی دروستە”
بەهای دۆلار شكا
دواتر بەهای دۆلار شكا
ەیوەندیدار