بەهای دۆلار شكا



جارێكی دیكە بەهای دۆلار ڕووی لە دابەزین كردەوە و نزیك دەبێتەوە لە 156 هەزار دینار.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كرد و ئێستا 100 دۆلار بە 156 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، بە پارەی 25 هەزاری بەهاكەی كەمترە و بە 156 هەزار و 500 دینارە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا بە 157 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا و هاوكات بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ زیاتر لە 220 ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.

ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ چوار قوربانی لێدەکەوێتەوە
پێت ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ چوار قوربانی لێدەکەوێتەوە
سبەینێ‌ بەفر دەبارێت
دوات سبەینێ‌ بەفر دەبارێت
پەیوەنیدر