بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان هۆشدارییه‌كی توند ده‌داته ئەو كۆمپانیا و كه‌سانه‌ی عومره‌كاران بۆ سعوودیه ده‌گوازنه‌وه و مۆڵەتیان نییە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه هۆشدارییه‌كی توند ده‌داته هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مۆڵه‌تی گواستنه‌وه‌ی عومره‌كارانیان نییه و رۆژانه له تۆره كۆمه‌ڵاتییه‌كان بانگه‌شه‌ی بردنی خه‌ڵك ده‌كه‌ن بۆ سعوودیه،.
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو کەسانە پێویستە به‌زووترین كات واز له‌و كاره بهێنن به پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی توندی یاسایی ده‌كرێنه‌وه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره نا یاساییه‌ی كه ده‌یكه‌ن ئه‌گه‌رچی پێشتریش به‌ڵێنامه به به‌شێك له‌و كه‌سانه پڕكراوه‌ته‌وه و كه ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد و به‌ڵام له ئه‌مرۆوه ڕۆژی ( ١٢ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣) هه‌ر كه‌سێك به بێ هه‌بوونی مۆڵه‌تی كۆمپانیای حه‌ج و عومڕه هه‌ڵبستێت به گواستنه‌وه‌ی عومڕهكاران راسته‌وخۆ له دادگه داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمارده‌كرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه هه‌روه‌ها هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌سانێك سه‌فه‌ری عومره نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرەیان نه‌بێت و به پێچه‌وانه‌وه له كاتی تووشبوونیان به هه‌ر كێشه و گرفتێك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره به‌رپرسیار نابێت و خۆیان به‌رپرسیارده‌بن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و كه‌سانه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له ژێر ناوی مامۆستایانی ئایینی هه‌ڵده‌ستن به گواستنه‌وه‌ی عومره‌كاران، لێره به‌دواوه نابێت ناوی مامۆستایانی ئایینی بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی بازرگانی و بردنی خه‌ڵك بۆ عومره به‌كار بهێنن به پێچه‌وانه‌وه خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن.
له كۆتاییدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری توند ده‌داته هه‌موو ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك عومره‌كار له سعوودیه گه‌شتی (طائف و سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی جه‌دده)ـیان پێ بكه‌ن و بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ن به پێچه‌وانه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێرییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.