ئەسیر غرێری وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، هەرکاتێک هاوڵاتییان زانییان کوالێتی یاخود جۆرێتی ئەو ماددە خۆراکییانەی پییان دەدرێت لە لیستی ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانەدا ئەوا دەتوانن سکالا لەسەر بریکارەکان تۆمار بکەن و قەرەبوو دەکرێنەوە.
وەزیری بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە ،لە ناوەندەکانی دابەشکردنی بەشەخۆراکدا لەسبەی چوارشەممەوە دەستبەدابەشکردنی بەشەخۆراک دەکرێت.
ئەسیر غرێری ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ئاردەی دابەش دەکرێت باشترین جۆری ئاردە و لە کۆمپانیاکانی ناوخۆی عێراق لە باشترین جۆری گەنم بەرهەمهاتووە و خالید ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئارد رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی وەزیری بازرگانی هەوڵدراوە لە باشترین جۆری ئارد گەنم دروستبکرێت کە شیاوی هاوڵاتیانبێت.
باسی لەوەشکرد، لەکاتی هەبوونی سەرپێچی لەلایەن بریکارە خۆراکییەکانیانەوە دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی وەزارەتی بازرگانییەوە بکەن یاخود لەرێی هەژماری تایبەتی وەزارەتی بازرگانی لە سۆشیاڵ میدیا ناو و ژمارەی بریکاری خۆراک بنێرن لەگەڵ جۆری سەرپێچییەکە. دەشڵێت، “هەر بریکارێکی خۆراکی پابەند نەبێت بە یاساکانی وەزارەتەوە بە توندی سزا دەدرێت.”